لە دیاربەکر پانێلی "ئەمانەتی ئوممەت قودس و غەززە" بەڕێوەچوو کە لە ئەنجامی هەفتەی جیهانی قودس رێکخرابوو. لە وتارەکانی کە پێشکەش کران چەندین پەیامی گرنگ درا.
پانێلەکە لە ناوەندی گشتی إتحاد العلماء لە دیاربەکر بەڕێوەچوو. زین العابدین گولسەڤەر سەرۆکی مەڵبەندی پارێزگای دیاربەکری هودا پار، نوێنەرانی دەزگاکانی مەدەنی، زانایان و ریشسپییەکانی ناوچەکە بەشداریان لە بەرنامەکە کردبوو.
پانێلەکە بە شێوەی هاوبەش لە لایەن إتحاد العلماء، رێخکراوەکانی مەدەنی ئیسلامی دیاربەکر، وەقفی زانایانی مەدرەسە، وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر، دەزگای پەروەردەیی و هاودەنگی سوفا، مەدرەسەی شەهید عەلی حەیدەر بەنگی و پلاتفۆرمی قودسی ئازاد رێکخرابوو.
بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی کەریم لە لایەن مامۆستا حافیز عومەر ئاکگول دەستی پێکرد و دواتر مەلا عبدالقدوس یالچن لە سەر ناوی إتحاد العلماء وتارێکی سڵاودانەوەی پێشکەش کرد.
دواتر لە سەرناوی رێکخەرانی پانێلەکە تەیب ئەلچی لە سەر ناوی وەقفی زانایانی مەدرسە، عبدالباقی ئەرمیش لە سەر ناوی مەدرەسەی شەهید عەلی حەیدەر بەنگی، سلێمان قزلچنار سەرۆکی پلاتفۆرمی قودسی ئازاد وتارێکی کورتیان پێشکەش کرد.
دوای وتارەکان پانێلەکە دەستی پێکرد. پانێلەکە بە بەڕێوبەرایەتی دکتۆر ئیلهان باران مامۆستای زانکۆی دیجلەی دیاربەکر بەڕێوەچوو. یەکەم وتار لە لایەن فەوزی بەرهوم وتەبێژی بزووتنەوەی حەماس پێشکەش کرا.
دواتر پرۆفسیۆر دکتۆر مەتین ییغیت وتارێک بە سەرناوی "ئاستی شەرعی بایکۆت و هەمیشەیی بوونی بایکۆت" پێشکەش کرد.
ییغیت جەختی لەوە کردەوە کە هیچ زیانێکی نییە تەنانەت هەزار جار دووبارەکردنەوەی چۆنیەتی ڕەفتارکردنی موسڵمانان لە بابەتە ئابوورییەکان و هەڵوێستیان بەرامبەر بە ڕووداوەکانی ئەمڕۆ، وتی کە بایکۆت پرسێکی بازرگانییە؛ پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ غەیرە موسڵمانان و ئەوانەی دژی مسوڵمانەکان شەڕ دەکەن دەتوانرێت سنووردار بکرێت.
ییغیت وتی، "بایکۆت بە هەمان شێوەیەی سوودی بۆ خوشک و برا فەلەستینییەکانمان یان مسوڵمانەکانی دیکە هەیە هەروەها سوودی بۆ ئێمەش هەیە. بە بایکۆتکردن خۆمان دەپارێزین. خۆمان لەناوچوون لە ناو فیتنەی ئاخیر زەمان دەپارێزین. کەسایەتی، ناسنامە و هەڵوێستی خۆمان دەپارێزین. بایکۆت ئێمەی دەپارێزێت. دووەم؛ دەبێتە هۆی بەهێزبوونی دەزگا و رێکخراوەکانی بازرگانی مسوڵمانەکان. ئەگەر کەمێکیش بێت رێکخراوەکانی مسوڵمانان دەرفەت دەدۆزن بۆ بەهێزبوون. زانایان دەڵێن، ئەگەر بایکۆت بە نییەتی باش ئەنجام بدرێت عیبادەتە. بارزگارنی موباحە بەڵام ئەگەر بچین مارێکێت و کاڵاکانی بایکۆت نەکڕین و بۆ هاوکاری بە خوشک و براکانمان و رێگری لە پشتگری لە دوژمنەکانی خودا ئەو کاڵایانە نەکڕین بارزگانیمان کە شتێکی ئاساییە دەبێتە عیبادەت."
دواتر یاریدەدەری پرۆفسیۆر دکتۆر ئەحمەد تەکین مامۆستای زانکۆی ئارتوقی مێردین وتارێک بە سەرناوی "دۆخی قودس لە دوێنێوە تاوەکو ئەمڕۆ" پێشکەش کرد و باس لە گرنگی مێژوویی قودس کرد.
هەروەها یاریدەدەری پرۆفسیۆر دکتۆر عبدالرحمان ئەنساری وتارێک بە سەرناوی "رەنگدانەوەی بەها قورئانییەکان لە بەرخۆدانی غەززە" پێشکەش کرد.
ئەنساری ئاماژەی بەوە کرد کە مسوڵمانەکان ناتوانن لە بەرامبەر مونکەرەکان بێ دەنگ بن و ئەرکی تەواوی مسوڵمانەکانە لە دژی ئەمە بوەستن و وتی، "لەگەڵ تۆفانی ئەقسا، بەڵێنی 'خوا بە دڵنیاییەوە یارمەتی ئەو کەسانە دەدات کە یارمەتی دینەکەی دەدەن' هاتە دی. ئیسرائیل بە پشتیوانی بێسنووری ئەمریکا و ڕۆژئاوا لە ماوەی ١٠٠ ساڵدا بنیات نراوە. قسەکانی بایدن لەبیرتان بێت؛ وتی ئەگەر ئیسرائیل بوونی نەبوایە دەبوو دایبهێنین. خەڵکی غەززە سەرەڕای ئەو هەموو سەختییە، زێدی خۆیان بەجێ نەهێشت و موجاهیدەکانیان بە تەنیا جێ نەهێشت. بەم شێوەیە بەڵێنی خوای گەورە دیسان هاتەوە دی و سەهیۆنییەکان ناچار بوون ئاگربەست قبوڵ بکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری قەسری شیرین پارێزگای کرماشان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ رووی دا.
لە دیاربەکر رێپێوانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا بەڕێوەچوو. فەوزی بەرهوم وتەبێژی حەماس لە میانەی بەشداری لە رێپێوانەکە جەختی لەوە کرد، تێکۆشان تا کاتی ئازادی گشتی فەلەستین بەردەوام دەبێت.
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر سبەینێ لە دیاربەکر رێپێوانێک بە تەوەری "ئەمانەتی ئوممەت قودس و غەززە" رێکدەخات.